هاوپەیمانێتییەکەی سەدر مل نادات حیزبی دەعوە دیسان پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمۆنیستی عێراق وتوویەتی هاوپەیمانێتییەکەی موقتەدا سەدر و ژمارەیێک لە قەبارە سیاسییەکانی دیکە ڕازی نیین بەوەی جاریکی دیکە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بدرێتەوە بە حیزبی دەعوە و داوا دەکەن حیزبێکی دیکە ئەو پۆستە وەربگرێت.

کوردپرێس:

ڕائید فەهمی لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی وەتەن نیووزی وتووە: هاوپەیمانیی سائیروون و چەند لایەنی دیکە حەز بەوە دەکەن پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە حیزبی دەعوە بگوازرێتەوە بۆ حیزبێکی دیکەی عێراق.

فەهمی جەختیشی کردۆتەوە ئێستا داکۆکیی هاوپەیمانیی سائیروون تەرکیزی نەکردۆتە سەر کەسێکی دیاریکراو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق بەڵکوو تەرکیزی لە سەر حیزبێکە کە ئەو پۆستە وەردەگرێت و کاندید بۆ سەرۆکوەزیران دەناسێنێت لەبەر ئەوەی پۆستەکە چەندین ساڵە لەلایەن حیزبی دەعوەوە قۆرخ کراوە.

News Code 16785

Your Comment

You are replying to: .
captcha