یەپەگە لەبەر پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بڕیاری کشانەوە لە عەفرینی دابوو

بەشی سووریا- نووری مەحموود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ناسراو بە (YPG) لە لێدوانێکدا باسی کشانەوەی ئەو هێزانە لە عەفرینی کردووە و وتوویەتی: هێزی YPG لەبەر ئەوەی هاووڵاتییانی شارەکە زیاتر بە کوشت نەدرێن لە عەفرین کشایەوە.

کوردپرێس:

نووری مەحموود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە بارەی کشانەوەی ئەو هێزانە لە شەڕی دژ بە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا وتوویەتی: هێزەکانی یەپەگە ئاگاداری ئەوە بوون کە قەتڵوعامی هاووڵاتییانی دانیشتووی شارەکە دەکرێت ئەگەر هێزە کوردییەکان نەکشێنەوە هەر بۆیەش بڕیارمان دا بە کشانەوە لە عەفرین.

ناوبراو گوتیشی: تورکیا بە چەکی پێشکەوتوو و لە ڕێگای میلیشیا توندڕەوەکانی سەر بە قاعیدە هێرشی کردە سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین و ئەو چەکانەی بە دەست میلیشیاکانەوە بوو هی ئەم وڵاتانەن: ئیسرائیل، ڕووسیا، تورکیا، ئەمریکا، ئیتاڵیا، کۆریای باشوور، هۆڵەندا، ژاپۆن و زۆر وڵاتی پێشکەوتووی دیکە.

ناوبراو زیادی کردووە: لە ڕێگای ئاسمانیشەوە سەدان فڕۆکەی جەنگی تۆپبارانی عەفرینیان دەکرد. ئەوەش لە کاتێکدایە یەپەگە بۆ ماوەی دوو مانگ تەنها بە چەکی سووک شەڕی کرد و لەو لاشەوە تورکیا بە فڕۆکەی ئەمریکی عەفرینی تۆپباران دەکرد بەڵام ڕێگریی کرد لەوەی ئەو چەکانە بە یەپەگەی دابوو دژ بە تورکیا بەکار بهێنرێت.

نووری مەحموود ئەوەشی خستە ڕوو: تەنانەت لە هەر دوو شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانیشدا هێرشی وا قورس نەکراوەتە سەر هیچ شارێک. لە هەندێک ناوچەی کوردستانی وەکوو سوور و جزیرە قەتڵوعامی گەورە ڕووی دا و جگە لە فەڕەنسا هەموو وڵاتانی دیکە هاندەر بوون بۆ ئەو قەتڵوعامە.

News Code 16784

Your Comment

You are replying to: .
captcha