غیاس سوورچی: ده‌یان تیرۆریست له‌ مووسڵ ده‌ستگیر کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی یه‌کێتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که هێزه‌ ئه‌منییه‌کان‌ له‌ شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌یان تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیر کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 22ی ته‌مووزی 2018 غه‌یاس سورچی لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: له‌ بیست و چوار سه‌عاتی ڕابردوودا له‌ ناو شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له ‌چه‌ند چالاكییێكدا توانیویانه‌ ده‌یان تیرۆریستی داعش بكوژن و ده‌ستگیر بكه‌ن.

ناوبراو وتیشی: هێزه‌كانی پۆلیس له‌ گه‌ڕه‌كی "سومه‌ر"ی مووسڵ دوو چه‌كداری حه‌شدی نیشتمانیی نه‌ینه‌وایان ده‌ستگیر كردوووه‌ كه‌ به‌ چه‌كه‌وه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و پاره‌یان به ‌زۆر له‌ خه‌ڵكی سه‌ندوووه‌.

غیاس سوورچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی یایچه‌ و مودسی له‌ به‌شی چه‌پی مووسڵ سێ تیرۆریستی داواكراویان ده‌ستگیر كردوووه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بوون و به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووبوو و پۆلیس ده‌ستی گرتوووه‌ به‌ سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێری لاپتۆپ و كامێرا.

ناوبراو وتیشی: دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو هێزی هاوبه‌شی سوپا و حه‌شدی سوننه‌ له‌ بۆسه‌یێكدا بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریستان له‌ نزیک ناحیه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر توانیویانه‌ 7 تیرۆرست بكوژن.

له‌‌لایێكی دیکه‌وه‌ خێزانێكی ئاواره‌ی شاری مووسڵی پاش ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌ ماڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، 5 ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی پۆلیس له‌ باكووری ڕۆژئاوای مووسڵ له‌ بۆسه‌یێكدا بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش توانیویانه‌ 22 تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ به‌نیاز بوون بچنه‌ ناو شاری مووسڵه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: PUKmedia

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16781

Your Comment

You are replying to: .
captcha