به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان محه‌مه‌د ته‌ها لێپرسراوی لقی به‌غدای پارتی دیموكرات له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "تا ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر هیچ كاندیدێک بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق ڕێكنه‌كه‌وتووین و باس كردن له‌و بابه‌ته‌ش كاتی نه‌هاتوووه."
ناوبراو وتیشی: پارتی و یه‌كێتی له ئێستادا سه‌رقاڵی چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كوردن له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا و له چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ر دوو حزب بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه تا ئێستا كاندیدی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و وتی: یه‌كێتی و پارتی هیچ ناكۆكییێكیان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته نییه.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment