له‌ ڕۆژانی داهاتوودا گۆڕان ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌داته‌ كۆمیسیۆن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ‌قۆناغی كۆتاییی ئاماده‌كردنی ناوی كاندیده‌كانی لیسته‌كه‌یدایه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڵێن ئیسماعیل ئه‌ندامی ژوری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای‌گه‌یاند: "ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دانانی ناوی كاندیده‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی و له ‌ڕۆژانی داهاتوودا لیستی ناوی كاندیده‌كانی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ین".

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 25-7-2018 دوا واده‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی ناوی کاندیده‌کانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و به ‌وته‌ی شێروان زرار وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ‌و ڕاپرسیی هه‌رێم "تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی سیاسی ناوی کاندیده‌کانی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان پێشکه‌ش به‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌کردوووه‌".

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یێکی تایبه‌ت ڕای‌گه‌یاندوووه‌ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم بڕیار ده‌دات واده‌ی پێشکه‌ش کردنی ناوی کاندیدی لایه‌نه‌کان تا ڕۆژی ٢٩ی ته‌مموز درێژ بکاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16775

Your Comment

You are replying to: .
captcha