به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غازی كه‌ركووكی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: پارتی له که‌رکووک ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی نه‌ماوه تا بتوانێت پیلانه‌كانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و سه‌رجه‌میان جێبه‌جێ بكات و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی مه‌ترسیی داعش‌یش هیچ ئه‌نجامێكی نابێت چوونكه له بنه‌ڕه‌تدا تیرۆریستان هیچ هێز و پێگهیێكیان نه‌ماوه تا بتوانن هێرش بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه ده‌کات پارتی له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌وه، له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌كانیشی هه‌وڵ بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی ده‌دات و ده‌شڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له که‌رکووک هه‌ڵاتوون له‌و پیلانگێڕییه‌یان سه‌ركه‌وتوو نابن و كه‌سیش بڕوایان پێناكات".
ناوبراو ڕه‌تی كرده‌وه پارتی بتوانێت كاره‌كانی ئه‌نجام بدات و وتی: "پارتی تا ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌و خیانه‌ته‌ی تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ویستیان که‌رکووک وێران بكه‌ن، چه‌ندین به‌رنامه‌ی نوێیان داناوه به‌ڵام خه‌ڵكی که‌رکووک گوێیان لێناگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و پیلانگێڕییه نوێیانهشیان وه‌ک ئه‌وانیتر شكست ده‌هێنێت".
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment