بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاتر لە دوو مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژادرنی پەرلەمانی لە عێراق تێدەپەڕێت بەڵام هێشتا پێکهاتە سیاسییەکان کە زۆرینەی کورسیی پەرلەمانییان بەدەست هێناوە نەیانتوانیوە لەسەر پێکهێنانی دەوڵەتی ئیئتیلافی ڕێبکەون.
دوو حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان دێنە ئەژمار و زۆرینەی بەرپرسە کوردەکانی نێو حکوومەتی عێراق لە ئەندامانی ئەو دوو حیزبە پێکهاتوون. ئەو دوو حیزبە کە یەکێک لە لایەنەکانی دانووستانکار بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی ئیئتیلافی بەغدا-ن ژمارەیێک داخوازییان بۆ تەڤڵ بوون بەو ئیئتیلافەوە ڕاگەیاندووە.
خەسرەو گوران، لە ئەندامانی باڵای حیزبی دیموکرات لەبارەی داواکارییەکانی پارتەکەی بە ئەلمانیتۆری وتووە: ئەو لایەنەی کە پارتی لەگەڵیدا ئیئتیلاف دەکات دەبێت هەموو بەندەکانی دەستووری عێراق بەتایبەت بەندەکانی تایبەت بە کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان جێبەجێ بکات.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە پارتی دیموکراتی کوردستان نایهەوێت ئیئتیلافەکەی لەسەر بنەمای قەومی مەزهەبی و تائیفی بێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی داواکارییەکانی پارتەکەیەوە بە ئەلمانیتۆر دەڵێت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شاندە شیعەکان کە سەردانی کوردستانیان کردووە وتوویەتی: داواکاریی ئێمە باشتر بوونی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە لە ڕووی دارایی و ئابوورییەوە، ناوبراو هەروەها دەڵێت چارەسەر کردنی کێشەی ناوچە کێشەلەسەرەکان داواکارییێکی دیکەی یەکێتی بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment