بەشداری کردنی گۆڕان لە پێکهێنانی حکوومەتی عێراق خۆکوژییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، دەڵێ ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان، بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ڕازی بێ و بەشداری کابینەی چوارەمی حکوومەتی عێراق بکات، خۆکوژییە و ھەڵەیێکی گەورە دەکات.

کوردپرێس: عەبدوڵڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە باسنیوز-ی، ڕاگەیاند: "ھەرچەندە ئەنجامی ھەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە، ئەگەر بڵاو کرایەوە و ساختەکارییەکانی ئاشکرا نەکرد بەڵام لەو نێوەندەدا بزووتنەوەی گۆڕان، بەشداری کابینەی حکوومەت بکات، ئەوە ھەڵەیێکی گەورەی کردووە و خۆکوژییە ئەگەر بەوشێوەیە بەشداری کابینەی حکوومەت بکات".

ناوبراو گوتیشی: "ئەگەر ئەنجامەکان بەتەواوی یەکلایی کرایەوە دواتر جڤاتی نیشتمانی کۆ دەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ئەو پرسە دەدات، بەڵام بەبۆچوونی خۆم ئەگەر گۆڕان بەو شێوەیە بەشداری بکات، خۆی لەناو دەبات".

ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاند: "بزووتنەوەی گۆڕان، پێشتر بەھۆی ساختەکارییەوە دەرەنجامەکانی ڕەت کردووەتەوە، بۆیە مادام تانەی لە ئەنجامەکان داوە، ئەگەر دادگا دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ڕاست نەکردەوە، ئەوکاتە نابێ بزووتنەوەی گۆڕان، بەشداری کابینەی حکوومەتی عێراق بکات، چوونکە تانەی لە دەرەنجامەکان داوە ئەگەر بەشداری بکات ئەوا مانای ددانپێدانان دەدا بۆیە یان ئەبێ گۆڕان ددان بە ھەڵبژاردنەکات بنێت یان بەشداری پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەت نەکات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16694

Your Comment

You are replying to: .
captcha