به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌رچه‌نده هه‌ڵگرتنى بارى نائاسایى له‌لایه‌ن ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کانه‌وه پیشوازى لێ‌کرا به‌ڵام پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌کانى تورکیا ده‌ڵێن ده‌ترسن حکوومه‌ت بارى نائاسایى له چوارچێوه‌ى یاساى نوێى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا درێژه پێبدات.
پرۆژه‌یاساکه له‌لایه‌ن پارتى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ئاماده کراوه و ماف ده‌داته ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌کان که هاتوچۆى ئه‌و که‌سانه سنووردار بکه‌ن که مه‌ترسیى له‌سه‌ر ئاسایشى گشتى دروست ده‌که‌ن و له هه‌مان کاتدا ڕێگایان پێده‌دات ماوه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى که‌سانى گومان‌لێکراو درێژ بکه‌نه‌وه.
ڕاگه‌یاندنى بارى نائاسایى له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ماوه‌ى سێ مانگ بوو به‌ڵام 7 جار درێژ کرایه‌وه و ماوه‌ى دوو ساڵى خایاند.
له ژێر ناوى بارى نائاساییشدا ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا هه‌ڵمه‌تێکى فراوانى پاکتاوکردنى ئۆپۆزسیۆن و کورد و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و ڕێکخراوه ناحکوومییه‌کانیان ده‌ست پێ‌کرد و له ماوه‌ى دوو ساڵدا ٨٠ هه‌زار که‌سیان ده‌ستگیر کرد و زیاتر له ١٨٠ هه‌زار که‌سیش له کاره‌کانیان دوور خرانه‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment