لامەرکەزیەت و فیدراڵیزم داخوازیی سەرەکیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا

بەشی جیهان- ئەندامی باڵای ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا، دەڵێت باشترین ڕێگای چارەسەریی کێشەکان ڕێگاچارەی سیاسییە و باشترین سیستەم بۆ بەڕێوەبردنی وڵات جێگیر کردنی فیدراڵیزم و لامەرکەزییەت لە دەسەڵاتدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا کە لە چەند حیزبی کوردی سووریا پێکهاتووە و نزیکن لە حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی، لەم چەند ساڵی دواییەدا هاوڕێ لەگەڵ گرووپی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ناوخۆی سووریا هەنگاویان هەڵگرتووە و جیاوازی بیروڕایان لەگەڵ حیزبە چەپە کوردییەکاندا هەیە کە کونترۆڵی ئەو ناوچەیان بە تەواوی لە دەستۆیە. ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا وێڕای چەند جار دانووستان لەگەڵ پەیەدە لە هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە لەسەر هەڵویستی هاوبەشی سیاسی و سەربازی لەبارەی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ڕێکبکەون.

ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا وەکوو بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە دانووستانەکانی ئاشتیی ئەو وڵاتەدا بەشدار بووە. بەڵام ئیبراهیم بیرۆ سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا و ئەندامی ئێستای کۆمیتەی پێوەندییە گشتییەکانی ئەو گرووپە سیاسییە کوردەی سووریا دەڵێت لە مانگی حوزەیرانی پێشەوە کۆمیتەی باڵای دانووستانکاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سەربەخۆییێکی زیاتری دا بە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا و ژماری ئەندامانی ئەو گرووپە لە ئەنجومەنی دژبەرانی سووریا لە 6 ئەندامەوە گەیشتە 7 ئەندام.

ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی سیریا دایرێکت وتوویە ئامانجی سەرەکیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا چارەسەر کردنی قەیرانەکانی سووریایە ئەوەش لە ڕێگای سیاسی و دانووستانەوە.

ئیبراهیم بیرۆ دەڵێت: باشترین مودێلی سیاسی بۆ سووریا کە مافی کوردەکانیش لەبەرچاو دەگرێت جێگیر کردنی سیستەمی فیدراڵییە کە بەوتەی نابراو پۆزەتیڤ بوونی ئەو سیتەمە سەلمێندراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16656

Your Comment

You are replying to: .
captcha