پێشمه‌رگه‌ داوای جیهازاتی سه‌ربازیی زیاتر له‌ هاوپه‌یمانان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ جموجۆڵه‌كانی داعش داوای هاوكاری و ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی زیاتر له‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانان ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌ر هاوكارییێكی لۆجستیمان پێویست بێت له ‌كۆبوونه‌وه‌ وه‌رزییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانان داوایان لێده‌كه‌ین بۆمانی دابین بكه‌ن و داواكاری به‌رده‌وامی پێدان به ‌ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ داواكارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانمانه‌.

لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال سه‌باره‌ت به ‌زیاد بوونی جموجۆڵه‌كانی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له ‌ناوچه‌ سنورییه‌كان وتی: "له‌م ماوه‌یه‌دا جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستان زیادی كردوووه‌ به‌ڵام چوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان به‌ هه‌مان شێوه‌ی ڕابردوو له ‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا نییه ‌و په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی عیراقه‌وه‌".

ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه‌: تا ئێستا هیچ هه‌ماهه‌نگییێكی فه‌رمی له‌ نێوان پێشمه‌رگه ‌و سوپای عێراق نییه به‌ڵام له ‌ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مدواییه‌ی سوپای عێراق له‌ دیاله ‌و خوارووی که‌رکووک و ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه‌ له‌ چیای قه‌ره‌چوخ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو به‌ڵام سه‌رجه‌میان دیاری كراون و به ‌ئاگاداریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16641

Your Comment

You are replying to: .
captcha