به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌ر هاوكارییێكی لۆجستیمان پێویست بێت له كۆبوونه‌وه وهرزییهكانماندا له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانان داوایان لێده‌كه‌ین بۆمانی دابین بكه‌ن و داواكاری به‌رده‌وامی پێدان به ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له داواكارییه سهرهكییهكانمانه.
لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال سه‌باره‌ت به زیاد بوونی جموجۆڵه‌كانی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له ناوچه سنورییه‌كان وتی: "له‌م ماوه‌یه‌دا جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستان زیادی كردوووه به‌ڵام چوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌كان به هه‌مان شێوه‌ی ڕابردوو له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا نییه و په‌یوه‌سته به ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی عیراقه‌وه".
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه: تا ئێستا هیچ ههماههنگییێكی فه‌رمی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق نییه به‌ڵام له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مدواییه‌ی سوپای عێراق له دیاله و خوارووی که‌رکووک و ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه له چیای قه‌ره‌چوخ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو به‌ڵام سه‌رجه‌میان دیاری كراون و به ئاگاداریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment