به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 17ی تهمووز فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌ر و مامۆستای زانکۆ له زیندان ئازاد کرا و ڕایگه‌یاند: "دوو کاتژمێره له زیندان ئازاد کراوم و له ئێستادا ته‌ندروستیم باش نییه."
فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: "له ماوه‌ی ڕابردوودا له زیندان ته‌ندروستیم زۆر خراپ بوووه هه‌ر بۆیه ئێستاش ته‌ندروستیم ناجێگیره."
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد "له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه به هیچ جۆرێک ئه‌شکه‌نجه و ئازاری جه‌سته‌یی نه‌دراوم به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له زینداندا بووم ته‌ندروستیم باش نه‌بووه."
پیرباڵ ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد: "له سه‌ره‌تای ده‌ستگیرکردنمدا له ژوورێکی تاکه‌که‌سی بووم و چه‌ند جارێک داوای پزیشک و پارێزه‌رم کردوووه به‌ڵام به‌ده‌م داواکارییهکانمهوه نه‌هاتوون."
فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌ر و ڕۆماننووسی کورد له ١١ی ئازاری 2018 له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه و به‌پێی مادده‌ی ٢٢٦ له یاسای سزادانی له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری گشتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
دوای ده‌ستگیرکردنه‌که‌شی کاردانه‌وه‌ی چالاکانی مه‌ده‌نی و رۆشنبیرانی لێکه‌وته‌وه و داوایان کرد ئازاد بکرێت و چه‌ندین جاریش ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوویه‌وه فه‌رهاد پیرباڵ له زینداندا ته‌ندروستیی باش نییه.
فه‌رھاد پیرباڵ نووسه‌ر و مامۆستای زانکۆ له ساڵی ١٩٦١ له ھه‌ولێر له‌دایک بوووه، خاوه‌نی زیاتر له ٧٠ کتێب و لێکۆڵینه‌وه‌یه له بواره‌کانی مێژوو و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تدا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment