کوردپرێس- ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه خۆپیشاندان و نائارامی له پارێزگاکانی باشوور و ناوه‌ڕاست -که زۆرینه‌یان شیعه‌نشینن- دژ به گه‌نده‌ڵی، ناکارامه‌ییی ده‌وڵه‌ت و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌ستی پێکردوووه.
له هه‌ندێک له شاره‌کانی عێراق نووسینگه‌ی حیزبه شیعه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان سووتاون و هه‌ندێک دروشم دژ به ئێران هه‌ڵگوتراوه. پچڕانی کاره‌با له گه‌رمای 50 پلەی سەروو سیفر له پارێزگای به‌سره هۆکاری ده‌ست پێکردنی خۆپیشاندانه‌کان بوو.
پێش شه‌ڕی کوه‌یت، عێراق وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به ئه‌ژمار ده‌هات و به‌ره‌وڕووی که‌میی ئاو و کاره‌با نه‌بوو. ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان 12 ساڵ گه‌مارۆی قورسی سه‌پانده سه‌ر عێراق و ئه‌و وڵاته به بۆنه‌ی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داراییی پێویسته‌وه نه‌یتوانی له ژێرخانی پڕۆژه سه‌ره‌تایییه‌کان وه‌کوو ئاو و کاره‌با سه‌رمایه دابنێت بۆیه له که‌رتی ئاو و کاره‌بادا تووشی کورتهێنان بوو.
پاش ڕووخانی سه‌دام سه‌ره‌ڕای نه‌مانی گه‌مارۆکان و فرۆشتنی ڕۆژانه‌ی 4.5 میلیۆن به‌رمیل نه‌وت گه‌نده‌ڵیی زه‌به‌لاحی ئابووری ڕێگر بوووه له سه‌رمایه‌دانه‌ریی به‌قازانج و کارامه. له پراکتیکدا دیموکراسی جێگه‌ی خۆی به عه‌شیره‌گه‌ری دا و حیزبه شه‌ریکه‌کان له ده‌سه‌ڵات له وه‌زاره‌تخانه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵیان وه‌ک ئامێرێک بۆ وه‌ده‌ستهێنانی داهاتی زیاتر که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
ڕه‌هه‌نده‌کانی گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌نده‌یه که ده‌وترێت له ساڵانی ڕابردوودا زیاتر له 6 هه‌زار گرێبه‌ستی به‌ڵێنده‌رانه‌ی درۆیین بۆ له‌ناوبردنی سامانه گشتییه‌کان واژۆ کراوه.
هۆکارێکی دیکه‌ی به‌خۆداشکانه‌وه‌ی خه‌ڵک لاوازی و ناکارامه‌ییی حیزبه سیاسییه‌کان بوووه بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن به دوای هه‌ڵبژاردن که پاش سێ ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش بڕیار بوو عێراق به ئارامی و ئاسووده‌یی بگه‌یێنن.
به‌شداریی که‌می خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردن واتا 44 له‌سه‌د نیشانده‌ری که‌لێن و ناکۆکیی نێوان لایه‌نه شیعه‌کان و بێ‌متمانه‌ییی خه‌ڵک به بێ‌به‌رنامه‌یی و ئه‌جێندای سیاسییه که پاش ساڵی 2003 ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان به‌ده‌سته‌وه گرت.
له حاڵێکدا که ئێران به بۆنه‌ی پێداویستی خۆی و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوووه‌كانی سه‌ر عێراق بڕیاری داوه چیتر كاره‌با به‌و وڵاته نه‌دات به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵکی عێراق پێیان وایه ئه‌و کاره‌ی تاران به‌شێک له کارزاری سیاسیی ئه‌و وڵاته‌یه دژ به واشنتۆن به مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حه‌یده‌ر عه‌بادی و ڕێگری له هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی ناوبراو وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق. ئه‌وان ده‌ڵێین که تاران عێراقی کردوووه به شوێنی پاکتاو کردنی حیساباتی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانیی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا بهێنێته سه‌ر کار.
دواخستنی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگ که زۆربه‌ی لایه‌نه ناڕازییه‌کان تانه‌یان له‌سه‌ر دا فاکته‌رێکی دیکه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مدواییه بوو چوونکه له هه‌فته‌کانی ڕابردوودا ئه‌و ده‌نگۆیه هاته گۆڕێ که له نێوان شیعه و حیزبه سه‌ره‌کییه کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌نجامی ده‌نگه‌کان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت جۆرێک ڕێککه‌وتنی به‌رایی هاتۆته‌دی و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان کارێکی درۆیین و ساخته بوووه و گۆڕانکارییێکی ئه‌وتۆ له ئه‌نجامه‌کان نایێته‌دی.
چاوه‌ڕواننه‌کراوه که ئه‌م خۆپیشاندان و نائارامییه په‌لکێشی پارێزگا سوننه‌نشینه‌کان بکرێت که هێشتا هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ سێبه‌ری خستۆته سه‌ری و حه‌شیمه‌تێکی زۆری سوننه له که‌مپی ئاواره‌کاندان به‌ڵام پێ‌ده‌چێت له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌کان له ڕۆژان و هه‌فته‌ی داهاتوودا خۆپیشاندان له هه‌رێمی کوردستان و به تایبه‌ت له سلێمانی به‌ڕێوه بچێت.
15 ساڵ پاش نه‌مانی سه‌دام عه‌شیره‌گه‌ری سیاسی و ناکارامه‌ییی سیسته‌می حوکمڕانی هاووڵاتییانی عێراقی وه‌ڕه‌ز کردوووه و چیتر بڕوایان به دیموکراسییه‌ت و سندۆقی ده‌نگدان نه‌ماوه.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment