١٧ تەمووز ٢٠١٨ - ١٣:٢٨
زه‌ریف ده‌چێته‌ په‌رله‌مان

به‌شی ئێران- جێگری سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هاوکات له‌گه‌ڵ دیراسه‌ کردنی پاکێجی پێشنیارکراوی ئه‌ورووپا له‌ په‌رله‌مان بۆ ڕوون‌کردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پاکێجه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دێهقانی فیرووزئابادی جێگری سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ دیراسه‌ کردنی پرسه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ په‌رله‌مان ده‌کات و ده‌ڵێت: به‌ کۆتایی هاتنی پشوووه‌کانی مه‌جلیس یه‌کشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو (31ی پووشپه‌ڕ) پاکێجی پێشنیازکراوی ئه‌ورووپا له‌ کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان دیراسه‌ ده‌کرێت.

ناوبراو وتیشی: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ پرسی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی پاکێجی پێشنیارکراوی ئه‌ورووپا بانگهێشتی په‌رله‌مان کراون.

شایانی باسه‌؛ پاکێجی پێشنیارکراوی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئێران پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ و به‌ دوای دوو مانگ پێشکه‌ش کرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16609

Your Comment

You are replying to: .
captcha