به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی ڕاوێژكاری سه‌رۆک كۆماری عێراق سه‌باره‌ت به چۆنێتیی به‌شداریی كورد له هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا وتی: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان ئه‌مجاره یه‌ک بگرن و یه‌كده‌نگ بن ده‌توانن سه‌رجه‌م مافه‌كانی خۆیان بچه‌سپێنن".
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌مجاره‌یان ناو ماڵی شیعه به سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بوووه و ناكۆكیی نێوانیان به ڕاده‌یێک قووڵه كه گه‌یاندنیان به یه‌كتر زۆر دژواره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كه مێژوویییه و ڕه‌گ و ڕیشهیێکی زۆری هه‌یه و خوێنیش كه‌وتوووه‌ته نێوانیان بۆیه ئه‌گه‌ر كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نێكیان ڕێكبكه‌وێت ده‌توانێت داواكارییه‌كانی بچه‌سپێنێت.
عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی سه‌باره‌ت به پرسی که‌رکووک و ماده‌ی 140 ئاماژه‌ی به‌وه كرد بیست ڕۆژ به‌ر له ئێستا له كۆبوونه‌وه‌یێكدا به‌شدار بوووه و تیایدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتوویه‌تی "ناتوانرێت به بێ پێشمه‌رگه، كه‌ركووک له به‌رامبه‌ر داعش بپارێزرێت" و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كردوووه و گفتوگۆش له‌وباره‌وه به‌رده‌وامه به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌نی توركمانی و عه‌ره‌بی دژی ئه‌وه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش عه‌بادی وتوویه‌تی "هیچ چارمان نییه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه رێبكه‌وین و پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه".
ناوبراو بڕوای خۆیشی نیشان دا كه گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆک كۆماری عێراق سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا فوئاد مه‌عسووم خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه جارێكی‌تر خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكاته‌وه وتی: "تا ئێستا شتێكی له‌و جۆره‌ی له سه‌رۆک كۆمار نه‌پرسیوه و نازانرێت كه خواستێكی وای هه‌یه یان نا به‌ڵام ئه‌گه‌ر خواستێكی له‌و جۆره‌شی هه‌بێت مافی خۆیه‌تی".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment