پارتی سێ ناو بۆ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشنیاز ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- میدیای فه‌رمیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ پارتی دیموكراتی كوردستان سێ ناوی بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشنیاز كردوووه‌ تا پۆستی سه‌رۆک كۆمار وه‌ربگرن.

کوردپرێس- كه‌ناڵی KNNی سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوی كرده‌وه‌ "پارتی پێشنیازی عه‌دنان موفتی ‌و بێگه‌رد تاڵه‌بانی ‌و فوئاد مه‌عسوومی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆمار كردوووه‌ و له ‌به‌رامبه‌ردا بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌تیف ڕه‌شید ‌و حه‌مه‌ سابیری بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار كاندید كردوووه‌".

میدیای فه‌رمیی گۆڕان زیاتریش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ "پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراق ڕێككه‌وتنی نهێنیان ئه‌نجام داوه‌ و به ‌ئاشكراش ته‌نها پرۆژه‌یێكی لاوه‌كی به ‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یییان‌ ئاماده ‌كردوووه‌ و له ‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی خۆیانه‌وه‌ ئاشكرایان كردوووه‌، هاوكات پارتی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێككه‌وتوووه‌ گرنگترینیان ڕێككه‌وتنێكه‌ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی ‌و پارتیدا ئه‌وه‌ هاتوووه‌: "پارتی داوای كردوووه‌ پۆستی سه‌رۆک كۆماری له ‌نێوان هه‌ر دوو لایاندا بۆ دوو ساڵ ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ن و دوای دوو ساڵ‌ ئه‌گه‌ر پارتی وه‌رینه‌گرتوووه‌ ئه‌وا هه‌ر یه‌كێتی درێژه‌ به‌و پۆسته‌ بدات".

هاوكات یه‌كێتی پابه‌ند كراوه‌ به‌وه‌ی هه‌ر كاتێک له ‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پێویستیان به‌ ده‌نگی یه‌كێتی بوو، پێویسته‌ ته‌واوی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌پێی خواست ‌و داواكارییه‌كانی پارتی ده‌نگ بده‌ن، هه‌ر كاتێک هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كرا یه‌كێتی كاندیدی نابێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16604

Your Comment

You are replying to: .
captcha