کوردپرێس:
ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڵاوی کردەوە زیاتر لە ٢٠٠ خۆپیشاندەر لە بەردەم کێڵگەی غازی سیبە گرد بوونەوە و داوای دابینکردنی هەلی کار و کەمکردنەوەی کرێکارە بیانییەکانیان دەکرد لەو کێڵگەیە.
هاوکات لە پارێزگای بابلیش خۆپیشاندەران ڕێگای نێوان شاری حلە و شارۆچکەی سەدی هندیەیان داخست و هوتافیان دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری لە پارێزگاکەیان دەوتەوە.
خۆپیشاندەرانی بابل، هۆشداریشیان دایە حکوومەت و لایەنە سیاسییەکانی پارێزگاکەیان ئەگەر بە زووترین کات وەڵامی داواکانیان نەدەنەوە، ئەوا ئەو ڕێگایە بەتەواوی دادەخەن.
لە مەیدانی ئازادی شاری بەغداش، بە دەیان هاوڵاتی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و هێزێکی زۆری ئەمنیش بە مەبەستی پاراستنی ئەمنییەتی هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە پشێوی و ئاڵۆزی لەو ناوچەیە بڵاوەیان پێکرا.
لای خۆشیەوە بەرپرسانی بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە، کردنەوەی دەرگاکانی ئەو بەندەرەیان ڕاگەیاند، کە ماوەی سێ ڕۆژ بوو بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە داخرابوو.
Your Comment