خۆپیشاندانەکانی خوارووى عێراق به‌رده‌وامە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگاکانی باشووری عێراق، بەردەوامیی هەیە و خۆپیشاندەرانی پارێزگای بابلیش ڕێگای نێوان شاری حلە و شارۆچکەی سەدی هندیان گرت.

کوردپرێس:

ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڵاوی کردەوە زیاتر لە ٢٠٠ خۆپیشاندەر لە بەردەم کێڵگەی غازی سیبە گرد بوونەوە و داوای دابینکردنی هەلی کار و کەمکردنەوەی کرێکارە بیانییەکانیان دەکرد لەو کێڵگەیە.

هاوکات لە پارێزگای بابلیش خۆپیشاندەران ڕێگای نێوان شاری حلە و شارۆچکەی سەدی هندیەیان داخست و هوتافیان دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری لە پارێزگاکەیان دەوتەوە.

خۆپیشاندەرانی بابل، هۆشداریشیان دایە حکوومەت و لایەنە سیاسییەکانی پارێزگاکەیان ئەگەر بە زووترین کات وەڵامی داواکانیان نەدەنەوە، ئەوا ئەو ڕێگایە بەتەواوی دادەخەن.

لە مەیدانی ئازادی شاری بەغداش، بە دەیان هاوڵاتی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و هێزێکی زۆری ئەمنیش بە مەبەستی پاراستنی ئەمنییەتی هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە پشێوی و ئاڵۆزی لەو ناوچەیە بڵاوەیان پێکرا.

لای خۆشیەوە بەرپرسانی بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە، کردنەوەی دەرگاکانی ئەو بەندەرەیان ڕاگەیاند، کە ماوەی سێ ڕۆژ بوو بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە داخرابوو.

News Code 16587

Your Comment

You are replying to: .
captcha