به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج که سه‌ر به هێزه‌کانی سوپای سوریای دیموکراته له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد دوایین کاروانی ڕاوێژکاری سه‌ربازیی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له شاره‌که کشاونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش دوای ته‌واوکردنی ئه‌رکه‌کانیان له ڕاهێنان و ئاماده‌کاریی سه‌ربازی بۆ هێزه‌کانیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی.
کشانه‌وه‌ی شه‌ڕڤانان له کاتێکدایه مانگی ڕابردوو تورکیا و ئه‌مه‌ریکا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر نهخشهڕێگایێک سه‌باره‌ت به شاری مه‌نبه‌ج.
شه‌ڕڤانانی کورد له سووریا به هاوپه‌یمانیی ستراتێژیی ئه‌مه‌ریکا داده‌نرێت و رۆڵی سه‌ره‌کیی هه‌بوووه له پاککردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له چه‌کدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
سه‌رچاوه: هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment