کوردپرێس:
نێچیرڤان بازرانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دووشەمەی حەفتەی ڕابردوو لە شەر بانگهێشتی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بەشداریی مەڕاسیمی سوێندخواردنی ئەردۆغانی کرد ئەوەش یەکەم سەردانی بارزانی بوو پاش ڕەفتاری توندی تورکیا بەرانبەر بە گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان کە 25ی ئەیلوولی 2017 بەڕێوە چوو.
ماڵپەڕی هەواڵی سافرپ کە سەر بە تۆڕی میدیاییی هاریکانی ئەمریکایە خوێندنەوەیێکی بۆ سەردانەکەی بارزانی کردووە و وتوویەتی ئامانجێکی سەرەکیی بارزانی لە سەردانەکەی خۆی بۆ تورکیا ئەوە بوو کە ئاشتی بخاتە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا کە لە ساڵی 2015وە گرژی کەوتۆتە نێوانیان.
ماڵپەڕەکە نووسیویەتی ئەگەرچی داکۆکییەکەی نێچیرڤان بارزانی بوێرانەیە بەڵام پێ دەچێت ئەنجامی ئیجابیی نەبێت لە بەر ئەوەی دوایین ئاگربڕی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا کە بە نێوەندگیریی یەکێتی و سەرۆکی خوالێخۆشبووی ئەو حیزبە جەلال تاڵەبانی هاتە ئاراوە زۆری نەخایاند.
ئەو ماڵپەڕە لە درێژەدا نووسیویەتی لەو کاتەوە گرژیی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا زیادی کردووە، نێچیرڤان بارزانی هەوڵی دیپڵۆماسییانەی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی ئاشتیی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە بگاتە ئەنجام.
ماڵپەڕەکە تیشکی خستۆتە سەر پێشوازی کردنی ئەندامانی پارتی لە سەردانەکەی نێچیرڤان بازانی و وتوویەتی ئەو ئەندامانەی پارتی بڕوایان وایە سەردانەکەی بارزانی دەبێتە هۆی باشتر بوونی دۆخی هەرێمی کوردستان و هەروەهاش گرژیی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا کەم دەکاتەوە.
Your Comment