دوای 7 ساڵ ده‌وڵه‌تی سووریا پارێزگای ده‌رعا کۆنتڕۆڵ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی سووریا- دواى حه‌وت ساڵ دواجار ده‌وڵه‌تی سووریا به‌ شه‌ڕ و ئاشتى ده‌سه‌ڵاتى خۆى گه‌یانده‌وه‌ پارێزگاى ده‌رعا و ئاڵاى سووریا له‌ ناوه‌ندى پارێزگاکه‌دا هه‌ڵکرا و هاوکات گرووپه‌ چه‌کداره‌کانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا که‌ پارێزگاکه‌یان کردبوووه‌ مۆڵگه‌ى سه‌ره‌کى خۆیان کشانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌رعا به‌ لانکه‌ى ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ داده‌نرێت که‌ ساڵى ٢٠١١ له‌ سوریا ده‌ستی پێکرد و ته‌واوى ئه‌و وڵاته‌ى گرته‌وه‌ به‌ڵام ئێستا ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د به‌ هاوکارىی ڕووسیا ئه‌و شاره‌ى به‌ده‌ست هێنایه‌وه‌.

سوپاى سووریا له‌ 20ی حوزه‌یرانه‌وه‌ به‌ هاوکاریى فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى ڕووسیا ئۆپه‌راسیۆنى کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ى ده‌رعاى ده‌ست پێکرد و دواتریش له‌لایێ به‌ شه‌ڕ و له‌لایێکى دیکه‌ به‌ دانووستان ئاڵاى سووریایان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى شاره‌وانى و پۆسته‌ى شاره‌که‌دا به‌رز کرده‌وه‌.

ڕۆژی ٦ى ئه‌م مانگه‌ حکوومه‌تى سوریا به‌ نێوه‌ندگیرى ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن گه‌یشتنه‌ ڕێککه‌وتن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى زیاتر له‌ 30 هه‌زار ئاواره‌ بۆ زێدی خۆیان له‌ بوسرا ئه‌لشام که‌ ئێستا له ‌ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریادایه‌.

هێزه‌كانی حكوومه‌تی سوریا سه‌رله‌به‌یانیی 12ی ته‌مموز گه‌یشتنه‌ خۆرئاوای ده‌رعا و ئاڵای سووریایان له‌سه‌ر باره‌گای شاره‌وانیی شارۆچكه‌كه‌ به‌رز كرده‌وه‌.

ئاژانسى ساناى نزیک له‌ حکوومه‌تى سووریا بڵاوی کرده‌وه‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌کانى ئۆپۆزسیۆن چه‌که‌کانیان ڕاده‌ست کردوووه‌ و شاره‌که‌یان جێهیشتوووه‌.

ئه‌و ئاژانسه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه ڕێگه‌ به‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌کان ده‌درێت ناوچه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن و ڕێگه‌ش بۆ ئاواره‌کان خۆش ده‌کرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌کانی خۆیان له‌ پارێزگاى ده‌رعا.

له‌ ماوه‌ى 7 ساڵى ڕابردوودا ناوچه‌کانى باشوورى ڕۆژئاواى سووریا له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سووریادا بوون به‌ڵام ده‌رعا جیاوازتر له‌ ناوچه‌کانى‌تر بوووه و‌ لانه‌ و مۆڵگه‌ى سه‌ره‌کیی ئه‌و گرووپانه‌ بوو که‌ دروشمى ڕووخاندنى ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌دیان به‌رز کردبوووه‌وه‌.

ده‌رعا که‌ ١٢٥ کیلۆمه‌تر له‌ دیمه‌شقى پایته‌خته‌وه‌ دووره‌ به‌ ناوچه‌یێکى ستراتیژى داده‌نرێت به‌و پێیه‌ى له ‌ڕووى جوگرافییه‌وه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو وڵاتى ئۆردۆن و ئیسرائیل ئه‌وه‌ش بایه‌خى ئه‌و پارێزگایه‌ى له ‌ڕووى سیاسى و بازرگانییه‌وه‌ زیاتر کردوووه‌.

ده‌رعا ده‌که‌وێته‌ باشوورى سووریا و ژماره‌ى دانیشتوانه‌که‌ى زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن که‌سه‌ به‌ڵام دواى ده‌ست پێکردنى خۆپیشاندان و شه‌ڕى ناوخۆیی نزیکه‌ى ٤٠٠ هه‌زار که‌س له‌و شاره‌ ئاواره ‌بوون.

کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی ده‌رعا به‌ ده‌ستکه‌وتێکى گرنگ بۆ ئه‌سه‌د داده‌نرێت که‌ هه‌وڵ ده‌دات ته‌واوى سووریا کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه‌ دواى ئه‌و شه‌ڕه‌ ناوخۆیییه‌ى کوژرانى سه‌دان هه‌زار که‌س و ئاواره‌بوونى نزیکه‌ى ١١ ملیۆن که‌سى لێکه‌وتوووه‌ته‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ڵمه‌ته‌که‌ى ئه‌سه‌د ئه‌و ناوچانه‌ى دیکه‌ى باشوورى خۆرئاواى سووریا له‌ نزیک جۆلان بگرێته‌وه‌ که‌ تا ئێستاش له ‌ژێر ده‌ستى ئۆپۆزسیۆندان.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16501

Your Comment

You are replying to: .
captcha