بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەكە لەبەیاننامەیێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دەسەڵاتدارانی مەغریب هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو 200 ژن و منداڵە مەغریبیە دەربڕیوە، كە لە خێوەتگەكانی هەسەدە-ن.
هەروەها حكوومەتی مەغریب ڕەتی دەكاتەوە ئەو كەسانە وەربگرێتەوە، ئەوەش بەبیانوی ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ چەكدارانی رێكخراوی داعش هەبووە.
بەپێی بەیاننامەكەی روانگەی باشوور بۆ مافەكانی مرۆڤ، زۆربەی ئەو ژنانە لەگەڵ چەكدارانی رێكخراوی داعش و رێكخراوە توندڕەوەكانی تردا بوون، دوای ئەوەی مێردەكانیان كوژراوە، لە ناوچەكانی ژێردەستی ئەو رێكخراوە هەڵاتوون، بەڵام بەوتەی خۆیان ئێستا پەشیمانن لە چوونیان بۆ سووریا، روانگەكەش چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ حكوومەتی مەغریبی و خاچی سووری نێودەوڵەتی كردووە بۆئەوەی چارەنووسی ئەو ژن و منداڵانە یەكلایی بكرێتەوە.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment