بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌خنه‌ی توند له‌ یه‌كێتی ده‌گرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خنه‌ی توند له ‌یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌گرێت كه‌ ئه‌و پرسه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ مشتومڕی دروست كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار عه‌بدوڵڵا له ‌میانی نووسینێکدا ده‌ڵێت: "هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كێن ئه‌وانه‌ی عه‌رابیی به‌خشینی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمن به‌ مه‌سعوود بارزانی به ‌ماوه‌ شه‌رعی و ناشه‌رعییه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ ئێستا ده‌یانه‌وێت سه‌رۆكی هه‌رێم بمێنێت و هه‌ر لای بارزانییه‌كانیش بێت تا بتوانن سه‌رۆكی كۆمار بۆ عائیله‌كه‌ی خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت: "وه‌ختی خۆی هه‌ر له‌پێناوی پۆستی سه‌رۆكی كۆماردا هه‌رێمیان له‌سه‌ر سینه‌یێکی زێرین دایه‌ پارتی و بارزانییه‌كان و هێشتاش سوورن له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌، بۆ مێژوو یه‌كێک له ‌هۆكاره‌كانی ته‌واو بێ‌ئومێدبوونی نه‌وشیروان مسته‌فا له ‌یه‌كێتی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌ زۆره‌كانی‌ و ته‌نازولاتی ئه‌وسای یه‌كێتی بوو بۆ پارتی له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌".

هۆشیار عه‌بدوڵڵا جه‌ختی كرده‌وه‌: گۆڕان "له‌ دروست بوونییه‌وه‌ دژی ئه‌و یاسایه‌ بوووه‌ و ویستوویه‌تی ئه‌و یاسایه‌ هه‌موار بكات و بیكاته‌ په‌رله‌مانی و سه‌رۆک له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، یه‌كێتی دژ بوووه‌ كه‌ گۆڕان دژی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بوووه و‌ یه‌كێتی شه‌ڕه‌ بۆكسی كردوووه‌ له‌ ناو په‌رله‌مان تا به‌ ناشه‌رعی بۆ بارزانی درێژ بكاته‌وه‌".

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌: "گۆڕان كووده‌تای به‌ سه‌ردا كرا له ‌په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی شورا یه‌كێتییه‌كان بۆ بارزانییان درێژ كرده‌وه‌ جارێكی‌تر، كه‌چی ئێستا دوای لابردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم روویان دێت فیشاڵی ئه‌وه‌ دژی گۆڕان بكه‌ن كه‌ گوایه‌ بارزانی ده‌توانێت خۆی هه‌ڵبژێریته‌وه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 11ی ته‌مووز یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی په‌سه‌ند كرد كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ مشتومڕی له ‌نێوان لایه‌نه‌كان دروست كردبوو به‌ تایبه‌تی گۆڕان‌ و یه‌كێتی.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16473

Your Comment

You are replying to: .
captcha