کاندیدی CHP بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا دیاری کرا

به‌شی تورکیا- ئه‌ردۆغان تۆپراک ڕاوێژکاری باڵای که‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل و نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ په‌رله‌مان وه‌ک کاندیدی CHP بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێردرا.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌وه‌ ده‌ست که‌وتوون CHP ئه‌ردۆغان تۆپراک ڕاوێژکاری باڵای که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ و نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ په‌رله‌مانی وه‌ک کاندیدی ئه‌و حیزبه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیا هه‌ڵبژاردوووه‌.

ناوبراو کاتژمێر 11:00 به‌ کاتی ناوچه‌ییی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌ ناوه‌ندی بڕیاردانی په‌رله‌مان ئاماده‌ بوو و ناوی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان تۆمار کرد و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 12ی ته‌مووزی 2018 کاتژمێر 14:00 به‌ کاتی ناوچه‌ییی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ له‌گه‌ڵ بینالی یێڵدرم ڕکابه‌ریی ده‌کات.

پێشتر بینالی یێڵدرم له‌ پارتی داد و گه‌شه‌ و دۆرمۆش یێڵماز له‌ پارتی باش وه‌ک کاندیداکانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیا ناسێندراون.

هه‌واڵه‌ نافه‌رمییه‌کان باس له‌ کاندید بوونی مێدحه‌ت سنجه‌ر له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتیکی گه‌لانه‌وه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌کات به‌ڵام تاکوو ئێستا هه‌ده‌په‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست یان ڕه‌ت نه‌کردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16439

Your Comment

You are replying to: .
captcha