بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکگۆرک لەو دیدرەدا بەڵێنی داوە کە ولایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا یارمەتیی جیدی دەدات بۆ بونیات نانەوەی ڕەقە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نزیک بە یەپەگە وەدەست گەیشتوون لە سەردانەکەدا جامس جرارد فەرماندەی هاوپەیمانان و ژمارەیێک لە بەرپرسانی هاوپەیمانانی دژەداعش مەکگۆرک-یان هاوڕێیی کردووە.
شاندەکە بەکۆپتەری سەربازی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ڕەقە و لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی یەپەگە و هەروەها خالد برکل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنیی ڕەقە کۆ بوونەتەوە.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنیی ڕەقە لەبارەی ئەو دیدارە ڕایگەیاند: ئامانج لە دیدارەکە پشتگیری لە هێزەکانی سووریا دیموکراتیک و ئەنجومەنی مەدەنیی ڕەقە بووە.
سەرچاوە: سپۆتنیک
کۆدی هەو.اڵنێر: 60113
Your Comment