بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە کە بە توندی ئیدانەى هێرشەکانی سەر هەولێر و پارێزگای نەینەوا دەکات و جەخت دەکاتەوە لەسەر یەکپارچەیی و سەروەری خاکی عێراق و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا باسی لەوەش کردووە، پێویستە حکوومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە و دڵنیابوونەوە لە پاراستنی سەلامەتی هەموو عێراقییەکان.
ھەروەھا فەbەنسا سووربوونی خۆی دووپات کردەوە لە بەردەوام بوون لە کارەکەیدا لە چوارچیوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە تەک ھاوبەشەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. جەختیشی کردەوە، لە پشتیوانی تەواو لەگەڵیان.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment