هۆشداری له‌ به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گونده‌ كوردنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری که‌رکووک، دانیشتووانی نێو شاری كه‌ركووكی ترساندوووه‌ له‌وه‌ی پرۆڤه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌ بێت بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌ له‌ناكاوه‌كانی و شانه‌ نووستوووه‌كانی بێدار بووبنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی شاره‌كه‌ ده‌ڵێ :"داقوق و خورماتوو ئامانجی یه‌كه‌می چه‌كدارانی داعشن" به‌ڵام به‌رپرسانی سه‌ربازیی عێراق له‌ كه‌ركووک مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر شاره‌كه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووک بارودۆخه‌كه‌ به‌ "خراپ" ناو ده‌بات و به‌ جیدی ده‌ڕوانێته‌ ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی له ‌نێو دانیشتوووانی كه‌ركووک و ده‌وروبه‌ری هه‌یه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات: "چه‌كدارانی داعش خۆیان رێكخستوووه‌ته‌وه‌ بۆ په‌لاماردانی ناوچه‌كه‌. زانیاریمان لایه‌ كه‌ داعش ناوچه‌كه‌یان چۆڵ نه‌كردوووه‌ و به ‌شێوه‌یێكی به‌رفراوان له‌ دۆڵی زه‌یتوون له‌ ناحیه‌ی ره‌شاد، دۆڵی زه‌رگه‌ له ‌قه‌زای داقووق و دۆڵی ئه‌بوخانابر له‌ ناحیه‌ی ریاز هه‌ن".

به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی که‌رکووک زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "چه‌كدارانی داعش به‌ هاوكاریی كه‌تائیبی سه‌لاحه‌دین كه‌ چه‌ندین كوردیان تێدایه‌، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌ شۆڤینییه‌كان په‌لاماری گونده‌ كوردنشینه‌كان ده‌ده‌ن بۆیه‌ زۆربه‌ی گونده‌كانی كورد له‌ قه‌زای داقووق، دبس و خورماتوو چۆڵ بوون".

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ئاماژه‌ به‌ دیارنه‌مانی 12 كوردی نیشته‌جێی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات جگه‌ له‌وانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا كوژراون. "ئه‌وانه‌ی كه‌ رفێندراون، تاوه‌كوو ئێستا هیچ ئاسه‌وارێكیان نییه‌ و هیچ زانیارییێكیش له‌باره‌یانه‌وه‌ نییه‌".

به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووک، تاوه‌كوو رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو 265 تاوانبار له‌سه‌ر كاری توندوتیژی و هاوكاری كردنی گرووپه‌ توندئاژۆكان سزا دراون به‌ راگرتنیان له‌ به‌ندیخانه‌ تاوه‌كوو ده‌گاته‌ سزای له‌سێداره‌دان. 300 تۆمه‌تباریش دۆسیه‌كانیان یه‌كلایی بوووه‌ته‌وه‌ ته‌نیا بڕیاری حوكمه‌كانیان ماوه‌ بۆیان ده‌ربچێت، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش نیشته‌جێی سنووری پارێزگای كه‌ركووک بوون.

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، ژیان بۆ دانیشتوووه‌ كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر ناو ده‌برێن، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م. هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه‌ توندئاژۆكان و گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده‌ و تۆڵه‌ی ئه‌و هێز و گرووپه‌ جیاوازانه‌ی له‌ گۆڕینی باری دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌دا و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد له‌وێ، هاوڕا و هاوبه‌شن.

حه‌سه‌ن بارام به‌رپرسی ده‌ڤه‌ری كه‌ركووكی هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ڵێت: چه‌كدارانی داعش، به‌ درێژاییی زنجیره‌ چیای حه‌مرین بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و خۆیان رێكخستوووه‌ته‌وه‌ "له‌ سێگۆشه‌ی سوننه‌ و به‌ زۆری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان چالاكی ده‌كه‌ن و ناوچه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌كان بوووه‌ته‌ جێگه‌ی گه‌شه‌كردنیان".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاوپه‌یمانی جموجۆڵی داعش له‌و ناوچانه‌ به‌ مه‌ترسییێكی گه‌وره‌ ده‌بینێ و پێشبینی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ‌عێراقدا ڕوو ده‌ده‌ن و ده‌شڵێت: "داعش په‌لاماری چه‌ند شارێک ده‌داته‌وه‌".

ناوبراو گوتیشی: "به‌پێی زانیارییه‌كان، داعش شانه‌ نووستوووه‌كانی خزاندوووه‌ته‌ نێو شاره‌كان و عه‌ره‌به‌ شۆڤینییه‌كان تێكه‌ڵیان بوون له‌پێناوی وه‌ده‌رنانی خه‌ڵكی كورد له‌ ناوچه‌كانیان".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاوپه‌یمانی ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ چه‌كدارانی داعش به ‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كار بكه‌ن و گوتی: "به‌ به‌رنامه‌ كار ده‌كه‌ن و ره‌نگه‌ له‌و ڕوووه‌شه‌وه‌ هیچ گرفتیان نه‌بێت، له‌ رووی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ هیچ گرفتیان بۆ دروست نابێت چوونكه‌ ده‌توانن له‌ رێگه‌ی په‌لاماردانی سوپای عێراقه‌وه‌ چه‌ک به‌ده‌ست بهێنن وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه‌ ڕووی دا و چه‌ک و جبه‌خانه‌یێكی زۆریان ده‌ستكه‌وت".

به‌ڵام به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووک ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ داعش ئه‌و تارمایییه‌ مه‌ترسیداره‌ بێ كه‌ باس ده‌كرێت.

یاسین عزه‌دین جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ که‌رکووک توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ بۆ "عه‌ره‌به‌ شۆڤینییه‌كان" ده‌گێڕێته‌وه‌ نه‌ک داعش و ده‌ڵێ "به ‌هاوكاریی چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ ده‌یانه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ و به ناوی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ سیاسه‌تی ته‌عریب جێبه‌جێ بكه‌ن و خه‌ڵكی كورد له‌ ناوچه‌كانیان ڕاو بنێن و گونده‌كانیان پێ چۆڵ بكه‌ن".

ناوبراو پێی وایه‌ "ئامانجی سه‌ره‌كیی چه‌كدارانی داعش په‌لاماردانی سوپای عێراقه‌" هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ناوی هیچ وڵاتێک له‌وانه‌ ناهێنێ كه‌ پێی وایه‌ هاوكاریی گرووپه‌ توندئاژۆكان ده‌كه‌ن بۆ شێواندنی ناوچه‌كه‌ به‌ڵام پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ی روو ده‌دات به ‌پشتیوانیی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه‌ و واز له‌ كورد ناهێنن و ده‌یانه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ كورد به ‌ته‌واوی لاواز بكه‌ن هاوكات باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و هێزانه‌ی په‌لاماری گونده‌كان ده‌ده‌ن "هێزی راهێنراون".

جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ که‌رکووک هێنده‌ دڵنیایه‌ له‌ قسه‌كانی كه‌ هه‌مووی زانیاریی دروستن و گوتی "هه‌نگاوی یه‌كه‌می سیاسه‌تی ته‌عریب كردنه‌كه‌ به‌ گونده‌كان ده‌ست پێده‌كات، هه‌نگاوی دووه‌م شارۆچكه‌كانی داقووق و خورماتوو ده‌گرێته‌وه."

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی گله‌یی له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان هه‌یه‌ و ده‌ڵێت "بۆ له‌ ناوچه‌كانی شوان و ناوچه‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر هه‌موو گردێک له‌و ده‌شته‌ چۆڵانه‌ بنكه‌ی سه‌ربازییان داناوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ هیچ مه‌ترسییێک له‌و ناوچانه‌ نییه‌ به‌ڵام هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌یان چۆڵ كردوووه‌، ئه‌مه‌ وه‌ک كردنه‌وه‌ ده‌رگایه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی ته‌عریب".

كه‌مال كه‌ركووكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دڵنیایه‌ له‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركووک له‌ مه‌ترسییێكی گه‌وره‌دایه‌ و ده‌ڵێ: "ئێمه‌ که‌رکووک وه‌ک سه‌ربازگه‌یێكی هێزه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی حه‌شد ده‌یبنین" و هۆكاری تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منیی كه‌ركووک ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ تێكچوونی ئه‌و سیسته‌مه‌ ئه‌منییه‌ی كه‌ بۆ شاره‌كه‌یان دانابوو به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ئه‌و هێڵی پاراستنه‌ تێكچوووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا، خه‌ڵكانێكی زۆری داعش خۆیان خزاندوووه‌ته‌ نێو حه‌شدی شه‌عبی و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به ‌ئاسانی چوونه‌ته‌ نێو شاره‌كه‌، ئێستا كه‌سانێک هه‌ن له‌ نێو پارێزگای كه‌ركووكدا، به‌رپرسی ئه‌منیی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكن، پێشتر كه‌سی دیاری نێو چه‌كدارانی داعش بوون و به‌رپرسیارێتیان هه‌بوووه‌ له ‌نێو ئه‌و گرووپه‌دا، هه‌موو به‌رپرسانیش باش ده‌یانناسن، ئه‌مانه‌ هه‌موو هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌كه‌ بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".

وه‌ک به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان باسی ده‌كات قسه‌ كراوه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ تاوه‌كوو به‌ هاوبه‌شی دۆسێی ئه‌منی به‌ڕێوه‌به‌رن به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ نین به‌و شێوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ تاوه‌كوو بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی نه‌بێته‌وه و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ده‌بێت ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی هێنراونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ته‌واوی بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌وكات بڕیار ده‌ده‌ین، ئێمه‌ پێشمه‌رگه‌ نابه‌ینه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌گه‌ر به‌ به‌هێزی نه‌بێت، پێشمه‌رگه‌ به‌ زه‌لیلی ناگه‌ڕێنینه‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ندێک هێزی پێشمه‌رگه‌یان زه‌لیل كردوووه‌ به ‌ده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و بڕیار له‌وان وه‌رده‌گرن".

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16385

Your Comment

You are replying to: .
captcha