گۆڕانکاریی به‌رفراوان له لیستی‌ په‌رله‌مانتارانی HDP/ ناوی که‌سانی به‌ناوبانگ له‌ لیستی پارتی کورده‌کان ده‌سڕدرێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- 27هه‌مین خولی په‌رله‌مانی تورکیا له‌ حاڵێکدا کاره‌کانی ده‌ست پێده‌کات که‌ له‌ لیستی نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان که‌ له‌ په‌رله‌مان ئاماده‌ ده‌بن گۆڕانکارییێکی به‌رفراوان دروست بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌یلا زانا که‌ له‌ 27 ساڵ پێشه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا بوووه‌ و 19 خولی په‌رله‌مانی تورکیای تێپه‌ڕاندوووه‌ و له‌ خولی پێشووش مافی په‌رله‌مانتاری له‌ ناوبراو سه‌ندرایه‌وه‌ یه‌کێک له‌ غایبانی گه‌وره‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ په‌رله‌مانی تورکیایه‌. مێهمه‌ت ده‌نگیر میر فورات که‌ 21 خول په‌رله‌مانتار بوووه‌ له‌ 27هه‌مین خولی په‌رله‌مانی تورکیا به‌شداری ناکات و جه‌لال دۆغان به‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ 41 ساڵ نوێنه‌رایه‌تی له‌ 16 خولی په‌رله‌مانی تورکیای له‌ هه‌گبه‌یدا هه‌یه‌ ئه‌م جاره‌ له‌ په‌رله‌ماندا نابێت.

هاوکات ئه‌ندامانی به‌رجه‌سته‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان که‌ له‌ 27هه‌مین خولی په‌رله‌مانی تورکیا ئاماده‌ نابن به‌ شێوازی خواره‌وه‌یه‌:

عوسمان بایده‌میر، تووبا خزر، مێهمه‌ت ئه‌مین ئادی یامان، فه‌یسه‌ڵ ساری یێڵدیز، نۆرسه‌ل ئایدۆغان، سه‌عاده‌ت بێجه‌ره‌کلی، له‌یلا بیرلیک، نیهاد ئاکدۆغان، به‌سیمه‌ کۆنجا، ئه‌حمه‌د یێڵدیرم، مێهمه‌ت عه‌لی ئاسلان و زیاء پیر.

ئه‌ندامانی زیندانی‌کراوی HDP که‌ خولی پێشوو په‌رله‌مانتاری تورکیا بوون و هێشتاکه‌ له‌ زینداندان و چیتر په‌رله‌مانتار نیین به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، فیگن یۆکسکداغ، چاغلار ده‌میرل، بۆرجۆ چه‌لیک، گوڵسه‌ر یێڵدریم، سه‌لما ئیرماک، فه‌رهاد ئینجۆ، عه‌بدوڵڵا زه‌یدان و ئێدریس بالۆکه‌ن

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16378

Your Comment

You are replying to: .
captcha