هیچ دانووستانێک له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک ئه‌نجام نه‌دراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی حكوومه‌تی عێراق ده‌داته‌وه‌ و ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ئاشکرای ده‌کات: "هیچ دانووستانێک له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک له‌ نێوان ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ و ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و عێراق هیچ نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئێمه‌ نه‌كردووه‌".

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌کان، حكوومه‌تی عێراق وه‌فدێكی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوووه ‌و گفتوگۆیان كردوووه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووسراوێک ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كراوه‌ به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یێک به‌ ڕۆژی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ نه‌كراوه‌ و جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "هیچ كۆبوونه‌وه‌یێک له‌ نێوان وه‌فدی حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک ئه‌نجام نه‌دراوه‌."

ناوبراو وتیشی: "هیچ نووسراوێكی فه‌رمیمان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگای كه‌ركووک له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ بۆ نه‌هاتوووه‌".

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌ركه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له‌وباره‌یه‌وه‌ ته‌نها ده‌نگۆیه ‌و دووره‌ له ‌ڕاستییه‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16353

Your Comment

You are replying to: .
captcha