هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌: سیسته‌می نوێی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا ڕێگر ده‌بێت له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: سیسته‌می نوێی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا ڕێگر ده‌بێت له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌و وڵاته‌ و هه‌ده‌په‌ش هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتیکی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له ‌كاتی كۆبو‌ونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په‌ له‌ شاره‌كان ڕای‌گه‌یاند: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ ‌و ڕێگرییانه‌ی لێیان كرا ئێستا هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیایه‌ ‌و هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م خوله‌دا تێكۆشانی په‌رله‌مانی بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ فشاره‌كانی ئه‌ردۆغان.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد سیسته‌می نوێی حوكمڕانی توركیا ڕێگر ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ری پرۆسه‌ی ئاشتی.

سزای ته‌مه‌لی وتیشی: "ڕێگاچاره‌ی ئاشتی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ دارایییه‌ی ئێستا به‌رۆكی توركیای گرتو‌ووه‌".

ناوبراو له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌كانیشه‌وه‌ وتی: هه‌ده‌په‌ هه‌میشه‌ بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت ئاماده‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16350

Your Comment

You are replying to: .
captcha