به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای ئه‌وه‌ی بۆ نزیکه‌ی سێ ساڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارایییه‌وه‌ وه‌ستێنرا جارێکی دیکه‌ پله‌به‌رزکردنه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جێگری سوپاسالاری هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: لیستی پله‌به‌رزکردنه‌وه‌ی ساڵی 2016 ئاماده‌ کراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌کرێت.

لیوا قاره‌مان که‌مال جێگری سوپاسالاری هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک به‌هۆی قه‌یرانی دارایییه‌وه‌ و به‌ نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی پله‌به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕاگیرا جارێکی دیکه‌ و به‌ نووسراوی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ پله‌به‌رزکردنه‌وه‌که‌ ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌.

لیوا قاره‌مان گوتیشی: "لیژنه‌ی پله‌به‌رزکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کردوووه‌ و ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌ کردنی لیستی ساڵی 2017 و 2018یه‌."

شایانی باسه‌؛ له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ به‌ نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ستێنرابوو.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16338

Your Comment

You are replying to: .
captcha