وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: یه‌كێتی ‌و گۆڕان به‌ پێشنیازی هه‌ندێک وڵات بۆ دژایه‌تی کردنی پارتی ڕێککه‌وتن

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌گه‌یاند: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ‌پێشنیازی هه‌ندێک وڵات بۆ دژایه‌تی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان‌ و مه‌سعوود بارزانی ڕێككه‌وتن."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاوو‌ش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ده‌ڵێت: "یه‌كێتی ‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به پێشنیازی هه‌ندێک وڵات بۆ دژایه‌تی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ڕێككه‌وتن."

چاووش ئۆغڵۆ وتیشی: "ئێستا یه‌كێتی ‌و گۆڕان باجی ئه‌و هاوكاری كردنه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌ده‌ن."

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاشی‌گه‌یاند: "به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ پێی وتم په‌كه‌كه‌ له ‌ناو حزبه‌كه‌ماندا بوووه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌و فه‌رمانمان پێده‌كات."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16334

Your Comment

You are replying to: .
captcha