به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ده‌ڵێت: "یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به پێشنیازی هه‌ندێک وڵات بۆ دژایه‌تی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ڕێككه‌وتن."
چاووش ئۆغڵۆ وتیشی: "ئێستا یه‌كێتی و گۆڕان باجی ئه‌و هاوكاری كردنه‌ی په‌كه‌كه ده‌ده‌ن."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاشیگه‌یاند: "به‌رپرسێكی یه‌كێتی له ئه‌سته‌نبۆڵ پێی وتم په‌كه‌كه له ناو حزبه‌كه‌ماندا بوووه‌ته ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌و فه‌رمانمان پێده‌كات."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment