کوردپرێس: هێزەکانی پەکەکە لە ساڵی 1984ی زاینییەوە و پێش لە دامەزرانی ناوچەی فیراڵیی هەرێمی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان و چیای قەندیل جێگیر بوونە و سوپای تورکیا لەژێر ناوی شەڕی پەکەکە و لە ناوبردنی بنکەکانی ئەو گرووپە لەساڵی 1997وە داخڵی خاکی هەرێم بووەتەوە و چەندین بنکەی سەربازیی دامەزراندووە.
توركیا ئێستا حەوت بنكەی سەربازی لە هەولێر هەیە، كە پێنجیان لەناوچەی سیدەكان و سۆرانن و یەكێكیان لە نزیک ناوچەی بارزانەو ئەوەی تریشیان، كە ماوەیێكە بوونی هەیە لەنێوان هەولێر و شەقلاوەیە.
پێشتر توركیا بنكەی سەربازی تەنیا لە پارێزگای دهۆک هەبوون، كە ١٤ بنكەی سەربازی و چار بنكەی موخابەراتین و لەوەتەی ساڵی ١٩٩٧ـەوە بەشێوەیێكی هەمیشەیی ئەم بنكانەی دهۆكی دروست كردووە و ئەوانەی هەولێریش هەمیشەیی دەبن.
بەهەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک، سوپای توركیا ئێستا ٢١ بنكەی سەربازی لە كوردستان هەیە، هەروەها لە پارێزگای دهۆک، كە بەهێزترین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بارزانیەكانە، ١٨ بنكەی سەربازی توركیا هەن كە بۆ لەناوبردنی پەكەكە لە نەوەدەكانەوە بەرێككەوتن لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی لەم ناوچەیە جێگیربوون، بنكە و بارەگاكانی سوپای توركیا و میت بەم شێوەیەن:
١- بنكەی سەرەكی میت لە ئامێدی
٢- بنكەیەكی میت لە ناوچەی باتوفە لە زاخۆ
٣- بنكەی میت لەناو شاری دهۆک
بنكە سەربازییەكانی سوپای توركیا:
١- بنكەی سەربازی لەناوچەی شیلادزێ
٢- بنكەی سەربازی لەناوچەی شیرتی
٣- بنكەی سەربازی لە ناوچەی زاخۆ
٤- بنكەی سەربازی لە كانی ماسی
٥- بنكەی ئاسمانی لەناوچەی بامەرنی
٦- بنكەی سەربازی لەناوچەی باتیفه
٧- بنكەی سەربازی لەناوچەی كویكی
٨- بنكەی سەربازی لە ناوچەی سینكی
٩- بنكەی سەربازی لەناوچەی كۆمری
١٠- بنكەی سەربازی لەناوچەی كۆكهی سپی
١١- بنكەی سەربازی لەناوچەی داری دواتی
١٢- بنكەی سەربازی لەچیای سەرزیری
١٣- بنكەی ئاسمانی لەناوچەی بامەرنی
١٤- دوو بنكەی سەربازی لەناوچەی زیلخام
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەڵێن هۆکاری هێرشەکانی تورکیا و ئامادەبوونیان لە خاکی هەرێم بوونی پەکەکە لەو هەرێمەیە و جەخت دەکەنەوە کە مۆڵەت نادەن کەس لە خاکی هەرێم کەڵک وەربگرێت بۆ هێرش کردنە سەر وڵاتانی دراوسێی هەرێم.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment