گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیانپێکردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی بۆ ماوەیێکی کورت، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەهۆی هێرشەکەی نزیک فڕۆکەخانە راگیرا، جارێکی دیکە گەشتەکان دەستیانپێکردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە "راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی هێرشەکەوە بۆ ماوەیەکی کاتیی بوو، لە کاژێر 3:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەیێکی ئاسایی بەڕێوەدەچن"

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گوتیشی: ئێستا سەرقاڵی رێکخستنەوەی کات و قەرەبووکردنەوەین بۆ ئەو گەشت و گەشتیارانەی کە لەو چەند کاژێرەدا گەشتەکانیان دواکەوت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1631

Your Comment

You are replying to: .
captcha