لەبەر پێکهاتنی دوو هاوپەیمانیی جمهوور و میللەت 15 بۆ 20 کورسیی هەدەپە کەمی کردووە

بەشی تورکیا- ئایهان بیلگەن وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە لێدوانێکدا وتوویەتی سیاسەتی میلیتاری نزیکەی سەدا 25ی دەنگی ناوچە کوردنشینەکانی کەم کردووە و 15 بۆ 20 کورسیی هەدەپە لە بەر پێکهاتنی دوو هاوپەیمانیی جمهوور و میللەت دابەزیوە.

کوردپرێس:

بەشی تورکیا- ئایهان بیلگەن وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە لێدوانێکدا تیشکی خستۆتە سەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن لە تورکیا و توویەتی: ئێستا گومان هەیە لە دەنگی سندووقەکانی 142 گوندی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و سیاسەتی میلیتاریزم لە هەڵبژاردنەکەی 24ی حوزەیراندا زۆر توند بوو و ئەوەش کارتێکەریی بوو لە دەنگی 20 بۆ 25 لە سەدی دەنگی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و ئەوەش مانای وا دەبێت کە لە هەموو شارێکدا لە نێوان 4 بۆ 5 ئەندام پەڕلەمان کاری کردۆتە سەر لانی کەم یەک پەڕلەمانتار.

ناوبراو ئاماژەی بە زیاد بوونی دەنگی پارتی بزافی نەتەوەپەرەستی تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکان و وتی: ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ دەنگی هێزە ئەمنییەکان. ئەو هێزە ئەمنییانە لە 142 بازنەی دەنگداندا دەنگیان داوە و دەبێت ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن بە ڕوونی بیڵێت ئەو هێزانە لە 142 بازنەکە چەند دەنگیان داوە.

بیلگەن زیادی کرد: هەردووک هاوپەیمانیی جمهوور و میللەت دژ بە هەدەپە کاریان کرد و ژمارەی کورسییەکانی ئێمەیان لە پەڕلەمان کەم کردەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

News Code 16306

Your Comment

You are replying to: .
captcha