کوردپرێس- ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاوی کرده‌وه کۆبوونه‌وه‌که به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگهچارهیێکه بۆ پاراستنی ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران که له ساڵی ٢٠١٥دا له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا واژۆ کرا.
هاوکات فیدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له به‌یاننامه‌یێکدا جه‌ختی له سازدانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه کرده‌وه که ده‌زگای فه‌ڕمی هه‌واڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر ڕایگه‌یاندبوو.
ئاژانسه‌که ئه‌وه‌شی وتوووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت وانگ یی به‌ره‌و ڤییه‌نا ده‌چن بۆ به‌شداری کردن له دانووستاندنه‌کاندا و هه‌روه‌ها سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به‌شدار ده‌بێت.
ڕۆیته‌رز له زاری ده‌زگای هه‌واڵی ئێرانی و دیپلۆماتکاره ئه‌ورووپییه‌کانه‌وه بڵاوی کرده‌وه ئێران داوای ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌یێکی کردوووه بۆ ڕزگار کردنی ڕێککه‌وتنه ناوه‌کییه‌که ئه‌وه‌ش وه‌کوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ بۆ کشانه‌وه له ڕێککه‌وتنه‌که و سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاکان به سه‌ر ئێران‌دا.
له ٨ی ئایاری ئه‌مساڵدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا کشانه‌وه‌ی خۆی له ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که ڕاگه‌یاند و هاوکات له مانگی ٨ی ئه‌مساڵدا سزاکان ده‌سه‌پێنرێنه‌وه به سه‌ر ئێران‌دا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment