کوردپرێس:
عەزاوی لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵًپەڕی (سۆمەریە نیوز) راگەیاندووە”هەواڵگری و دژە تیرۆر لە دیالە، لە پرۆسەیەكی جۆریدا لە حەوزی حەمرین و لە ناوچەكانی نێوان جەبارە و كفری (95 كیلۆمەتر باكووری خۆرهەڵاتی بەعقوبە)، دوو سەركردەی رێكخراوی داعشیان دەستگیر كرد.
بە وتەی عەزاوی”لە پرۆسەكەدا پشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد بەسترابوو”.
دەزگا ئەمنییەكانی دیالە، لە مانگی رابردوودا دەستگیركردنی زۆرێك لە سەركردەكانی رێكخراوی داعشیان لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە راگەیاندبوو.
Your Comment