پارێزگاری سلێمانی: داوامان كردوووه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له ‌واده‌ی دیاریكراودا ئه‌نجام بدرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی به‌ پێویستی ده‌زانێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌ شێوه‌یێكی شه‌فاف و له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و ده‌شڵێت "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوامان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم كردوووه‌ به‌پێی یاسا كاتێک بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ دیاری بكات."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی نه‌وا وتی: "بۆ ئه‌وه‌ی كلتووری دیموكراسی و رێگه‌ی راسته‌قینه‌ی دروست كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، كه‌ هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌ بچه‌سپێت، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت."

پارێزگاری سلێمانی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕاشی‌گه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چه‌ندین جار داوایان له‌ حكوومه‌ت كردوووه‌ ئه‌م پرسه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ ئه‌وانیش داوایان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم و دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كردوووه‌ به‌ پێی یاسا كاتێک بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری بكه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16288

Your Comment

You are replying to: .
captcha