یه‌كێتی: دژی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان نه‌بووین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌عدی پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئه‌و‌ ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن یه‌كێـتی دژی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان بووه‌ و رایگه‌یاند، “ئه‌وان ئاماده ‌بوون بۆ هه‌موو رێكارێك كۆمسیۆن بیگرێته‌ به‌ر.”

کوردپرێس:

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: “رۆژی ٣٠ی ئه‌یلوول بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیاریكراوه‌ و هیچ كه‌سێك داوای دواخستنی نه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ر بارودۆخێكیش بێته‌ پێشه‌وه‌ نه‌گونجاو بێت پێوسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.”

سه‌باره‌ت به ‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراقیش ڕایگەیاند: “له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر عێراق سه‌قفه‌كه‌ی بروخێ به‌سه‌رهه‌مووماندا ده‌روخێت، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ بین تاوه‌كوو عێراق به‌ره‌و كه‌ناری ئارام ببه‌ین و ئه‌و بۆشاییه‌ سیاسی و یاساییه‌ كۆتایی بێت كه‌ وایكردووه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردرا و كۆ نه‌بۆته‌وه ‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوا كه‌وتووه‌.”

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “ئه‌وان له‌گه‌ڵ پارتی داوایان كردووه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ بچنه‌ به‌غدا و بۆ گفتوگۆش له‌گەڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان مه‌رجیان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه‌ ته‌نها وه‌ره‌قه‌یه‌كیان هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازیه‌كانی گه‌لی كورد و ده‌ستوور وه‌ك خۆی.”

News Code 16283

Your Comment

You are replying to: .
captcha