عەبادی‌: حكوومەت پابەندە بەپشتیوانیكردنی پرۆسەی‌ هەژماركردنەوەی‌ دەستیی دەنگەكان

سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق رایگەیاند، حكوومەتی‌ عێراق پابەندە بە پشتیوانیكرن لە‌ پڕۆسەی‌ هەژماركردنەوەی‌ دەستیی‌ دەنگەكانی‌ هەڵبژاردنی‌ 12ی ئایاری ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی عێراق.

کوردپرێس:

حەیدەر عەبادی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە 3ی تەمووزی 2018 لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا لە بەغدا رایگەیاند، لە رووی‌ لۆجستییەوە ئەنجومەنی وەزیران پابەندە بەپشتیوانیكردنی‌ پڕۆسەی‌ هەژماكردنەوەی‌ دەنگەكان.

عەبادی ئاماژەی بەوەش كرد، حكوومەت پێویستی‌ بەوە هەیە گفتوگۆ بكات لەبارەی‌ بەرنامەی‌ سیاسی‌ تا ئەو كاتەی‌ ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەكان پەسەند دەكرێت.

حەیدەر عەبادی ئەوەشی خستە ڕوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ لێپرسینەوە لە ساختەكارانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبوو سەرجەم دەنگانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار بەدەست هەژمار بكرێنەوە، بەڵام كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق شەممەی رابردوو رایگەیاند، تەنها ئەو سندوقانە هەژمار دەكرێنەوە كە سكاڵایان لەسەرە، دوێنێش پڕۆسەی هەژماركردنەكە دەستی پێكرد.

لە شارپرێس وەرگیراوە

News Code 16239

Your Comment

You are replying to: .
captcha