ئەبوو عیزرائیل: پێشمەرگە دەگەڕێتەوە کەرکووک بەو مەرجەی دوور بێت لە تائیفیگەری

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەبوو عیزرائیل، فەرماندە ناسراوەکەی نێو حەشدی شەعبی دەڵێت، بە رێککەوتن پێشمەرگە دەگەڕێتەوە سنووری کەرکووک بەو مەرجەی دوور بێت لە تایفیگەری و ناوچەگەرایی.

کوردپرێس:

ئەبوو عیزرائیل، فەرماندە لە کەتایبی ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبی لەو بارەیەوە بە "رووداو"ی گوت: "پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ سنووری کەرکووک. لە چەند رۆژی داھاتوودا لەنێوان سوپای عێراق و برایانی پێشمەرگە رێکەوتنێکی ھاوبەش ئەنجام دەدرێت. داوا لە برایانی پێشمەرگە دەکەم دوور لە تائیفی بگەڕێنەوە، ببنە عێراقی کوردی. ئەگەر بەو شێوەیە کار بکەن لەسەر سەرمان دایاندەنێین، بەڵام گەر بە هەمان بیرۆکەی تائیفی بگەڕێنەوە با باش بزانن هەموو کارێک کاردانەوەی دەبێت".

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە ئایندەیێکی نزیکدا ئۆپەراسیۆنێکی فراوان بە ھاوبەشی لەنێوان پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجام دەدرێت، ئەوەش بەئامانجی کۆتاییھێنان بە جموجۆڵی چەکدارانی داعش بەتایبەتی لە باشووری کەرکووک، کە ماوەیەکە سەری ھەڵداوەتەوە.

عەمید یەحیا رەسول، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان رایگەیاند "بابەتی کارکردن و رێککەوتن لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە بەدەستی فەرماندە سەربازییەکان و حکوومەتی عێراقییە. ئەوەی گرنگە بەلای ئێمەوە رێگە نادەین جارێکی دیکە تیرۆریستان بگەڕێنەوە ناوچەکان و دەست بە کاری تیرۆریستی بکەنەوە، لەو بارەوە ئامادەین ھەموو ھەماھەنگییێک لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە بکەین، دواجار ھەموو ئەوانە لە دەسەڵاتی فەرماندەکان و حکوومەتی فیدراڵی عێراقە".

News Code 16195

Your Comment

You are replying to: .
captcha