کوردپرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ نی رووچ، كۆنسووڵی گشتیی نوێی وڵاتی چین، له هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خواستی كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌كات بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا كۆنسووڵی چین، سوپاسی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ ئه‌و هاوكاری و ئاسانكارییانه‌ی بۆیان كردووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كۆنسووڵی گشتی نوێی كۆماری میللیی چین، دووپاتى كرده‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات په‌ره‌ى زياتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ى بدات له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان, به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، رۆشنبیری و زانستیدا، هه‌روه‌ها خواستی كۆمپانیا چینییه‌كانى بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان، خسته ڕوو.
له‌و دیداره‌دا، نێچیرڤان بارزانى, وێڕاى پیرۆزبایی، ئاره‌زووى حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری چینی میللی له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.
هاوكات پێشوازیشى له خواستی كۆمپانیا چینییه‌كان كرد بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو هاوكارییێكى بۆ دووپات كردنه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌توانن رۆڵێكی به‌رچاویان له بواره‌كانی ژێرخان، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت, به‌تایبه‌تی كه شه‌ڕی داعش كۆتایی هاتووه و ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه.
Your Comment