کوردپرێس:
واین مۆرۆتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان رایگەیاندووە، "فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوان لە نزیک کۆگایێکی هێزەکانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
واین مۆرۆتۆ دەشڵیت، "ئاگری تەقینەوەکە کوژێندراوەتەوە و زیانە ماددییەکان ئاشکرا دەکەین و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین."
رۆژی ١٥ی شوباتی ئەمساڵیش، ژمارەیێک موشەک ئاڕاستەی شاری هەولێری پایتەختی هەرێم کران.
رۆژی ١٢ی ئەم مانگەش، ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم دانپێدانانى چەند کەسێکى بڵاوکردەوە و باسی لەوە دەکرد، ئەو کەسانە ئەندامی داعش بوون و بە نیازبوون بە بۆمبى چێنراو و دەمانچەى بێدەنگ لە هەولێر چەند هێرشێک ئەنجام بدەن.
Your Comment