بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عارف روشدی راشیگەیاند: بەهۆی لاوازیی ئەم خولەی نوێی پەرلەمانی عێراق، دۆخی وڵات بەرە و خراپی زیاتر دەچێت و نائارامی زیاتر دروست دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە لە 12ی ئایاری رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی چوارەم كراوە، بەڵام بەهۆی گومانی ساختەكاری تائێستا هیچ وادەیێک بۆ دەستبەكاربوونی خولی نوێ دیاری نەكراوە، لەكاتێكدا كۆتایی بەوادەی خولی رابردوو هاتووە.
ئەو راوێژكارەی مەكتەبی سیاسی پارتی، باسی لە هەڵوێستەكانی حكوومەتی عێراق لەبەرانبەر هەرێمی كوردستان كردووە و رایگەیاندووە: كاردانەوەكانی بەغدا بەرانبەر هەولێر "یاسایی و دەستووری نەبووە"، بەتایبەتی لە پرسی راپرسی سەربەخۆیی.
روشدی ئەوەشی راگەیاندووە بڕیاری گەمارۆی ئابووری و ئاسمانی و زەمینی و هێرشی سەربازی بۆ هەرێمی كوردستان، ئەو كاردانەوە بوون، بەغدا بەرانبەر هەولێر نواندوویەتی، كە ئەوە زیانی بۆ هاووڵاتیان هەبووە.
سەرچاوە: "السومریە نیوز"
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment