پێویست نییه‌ کوه‌یت ده‌ورێکی له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق ببێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری ڕه‌وتی حیکمه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پێشووی عێراق ده‌ڵێت: پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له‌لایه‌ن عێراقییه‌کانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و پێویست ناکات کوه‌یت یان هه‌ر وڵاتێکی عه‌ره‌بی ده‌وریان له‌و بابه‌ته‌ ببێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌بیب ته‌رفی به‌ هه‌واڵده‌ریی وه‌ته‌ن نیووزی ڕاگه‌یاندوووه‌: عێراق که‌سایه‌تییێکی به‌ئه‌زموونی زۆری هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ته‌نیا له‌لایه‌ن عێراقییه‌کانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌بێت و پێویست به‌ ده‌ورگێڕانی کوه‌یت یان هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌بی دیکه‌ ناکات.

ناوبراو وتیشی: عێراق وڵاتێکه‌ که‌ حاکمییه‌تی هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ خۆی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ بڕیار ده‌دات که‌ ده‌بێ پێک بهێندرێت.

شایانی باسه‌ پێشتر ژماره‌یێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق ڕایان‌گه‌یاندبوو که‌ عێراق بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ پێویستی به‌ یارمه‌تیی هه‌ندێک له‌ سیاسه‌توانانی کوه‌یت یان دیکه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16181

Your Comment

You are replying to: .
captcha