گۆڕان: ده‌بێ تێکڕای ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ سلێمانی بژمێردرێنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا له‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق ده‌کات پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌ تێکڕای بازنه‌ و سندۆقه‌کانی ده‌نگدان له‌ پارێزگای سلێمانی ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین به‌کر سه‌رکرده‌یێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: ده‌ست پێکردنی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن له‌م هه‌فته‌یه‌ پێش له‌ ڕاگه‌یاندنی بۆچوونی ئه‌نجومه‌نی دادی عێراق له‌باره‌ی ژماردنه‌وه‌ی گشتی یان به‌شێک له‌ ده‌نگه‌کان کارێکی نایاسایییه‌ و داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌ تێکڕای بازنه‌ و سندۆقه‌کانی ده‌نگ له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌کات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ هه‌ندێک له‌ حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان تانه‌یان له‌ بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای پێشووی هه‌ڵبژاردن دا سه‌باره‌ت به‌ ژماردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن و وتیشی: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای ژماردنه‌وه‌ی تێکڕای ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌کات و هه‌رگیز ژماردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ده‌نگه‌کان قبووڵ ناکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16177

Your Comment

You are replying to: .
captcha