کوردپرێس:
زکی گۆڤن سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی پۆلیسی ئەنقەرە لە گرتووخانەی تیپی ئێفی سینجان بەند کرابوو و تۆمەتەکەشی ئەوە هاوکاریی جەماعەتی گولەنی کردووە.
گۆڤن سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 2ی تەمووزی 2018 لە زیندانی تیپی ئێفی سینجان گیانی لە دەست دا و بەرپرسانی گرتووخانەکەش دەڵێن هۆی گیان لە دەستدانی ناوبراو جەڵدەی دڵ بووە.
زکی گۆڤن لەگەڵ سەودا گۆڤن کە دادوەرێکی بەئەزموونی تورکیا بوو ڕۆژی 22ی ئایاری 2017 دەستبەسەر کران و بە تۆمەتی گولەنیست بوون هەردووکیان ڕەوانەی گرتووخانە کران.
Your Comment