به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نوه‌ر حه‌مید نایف گوته‌بێژی پارێزگاری ئه‌نبار ده‌ڵێت: ماوه‌ی 10 ڕۆژه ده‌ستیان کردوووه به پرۆسه‌ی ته‌لبه‌ند کردن و دانانی کامێرای چاودێری له سنووره‌کان له‌گه‌ڵ سووریا.
هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنووری عێراق ده‌ڵێن: ئێستا ناوچه‌کانی نزیک له شارۆچکه‌ی ئه‌لقائیم په‌رژین کراون که نزیکه‌ی 20 کیلۆمه‌تر ده‌بێت به‌ڵام پلانی ئه‌وه دانراوه 600 کیلۆمه‌تر ته‌لبه‌ند بکرێت.
هه‌روه‌ها به‌ده‌ر له په‌رژین کردنی ئه‌و ناوچه‌یه هاوکات چه‌ند خاڵێکی چاودێریش له ناوچه‌که جێگیر کراون تاوه‌کوو ڕێگری له دزه‌کردنی داعش له سووریاوه بۆ نێو خاکی عێراق بکرێت.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment